Actualité de l’Anarcho-syndicalisme

[ Imprimer cet article ] [ Envoyer cet article ] [ Nous ecrire ]



ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 22/10/2007 کاتژێر 6:30 بەیانی، بەرهەمهێنانی «Strike Bike» دەستپێدەکەن!

mardi 23 octobre 2007

کارگەرانی کارخانەی «bike systems»ی ئاڵمان پاش سێ مانگ دەستبەسەرداگرتنی کارخانەکە، لەژێر خۆبەڕێوەبەری خۆیاندا دەست بە بەرهەمهێنانی «Strike Bike» دەکەن*

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 22/10/2007 کاتژێر 6:30 بەیانی، بەرهەمهێنانی «Strike Bike» دەستپێدەکەن!

Pressemitteilung 4 Hamburg/Nordhausen, 15. Oktober 2007 - 16 Uhr:

و. لە ئاڵمانییەوە: هەژێن

دواجار لە 22/10/2007 کارگەرانی کارخانەی بایسکیلسازی لە نۆردهاوزن Nordhausen کارخانەکە دەخەنەوەگەڕ. لەژێر خۆبەرێوەبەری تەواوی خۆیان و بەبێ بەڕێوەبەر و خاوەنکار، کاتژێر 6:30ی سەرلە بەیانی «Strike Bike» بەرهەم دەهێنرێت. 1800 بایسکیلی پێشتر داواکراو دروست دەکرێن و لە سەرەتای نۆڤەرمەبەر دا بۆ کڕیارەکانیان بەڕێ دەکرێن.

ئەوانەی کە خوازیاری بایسکیلێکی «Strike Bike»ن، بەڵام لەو 1800 دانە بەریان نەکەوتووە، دەتوانن هەر ئێستا لەم ماڵپەڕەدا www.strike-bike.de لە لیستی تۆمارکردندا Reservierungsliste خۆیان ناونووس بکەن.

لە سەرەتای دەستپێکردنی بەرهەمهێناندا ڕێگە بە ناوەندی بڵاوکراوە و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکان دەدرێت ئامادەبن، بەلام لەبەر ئەوەی ئاگادارکردنەوەی فەرمی پێویست دەکات، دەبێت خۆناونووس بکەن. هەروەها پێشوازی لە گشت پشتیوانیگەران دەکرێت، ئەوانەی کە دەیانەوێت ئەم ساتەوەختە مێژووییەی دەستبەسەرداگەران و خۆبەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانەکەیان هاوڕایی بکەن.

هاوکات هاوکارانی بایسکیلڕانی نۆردهاوزن«Bikes-in-Nordhausen» ، نوێنەرانی یەکێتی سەربەخۆی کارگەران «FAU» و «Café Libertad Kollektiv eG» و یەکێتییەکانی وڵاتانی تر، ئامادە دەبن.

وێڕای ئیمەیل دەتوانن لە ڕێگەی فاکسیشەوە خۆتان ناونووس بکەن:

« Bikes - in - Nordhausen e.V. »

Freiherr-vom-Stein-Str. 31 - 99734 Nordhausen Tel. 03631 - 622 124 - Fax: 03631 - 622 170 eMail: fahrradwerk (ät) gmx.de

بۆ پرسیارکردن لەمەڕ کەمپەینەکانی بنکەکانی پشتیوانی «Strike-Bike»ی یەکێتی سەربەخۆیی کارگەران «FAU» دەتوانن پەیوەندی بە:

Pressesprecher: Folkert Mohrhof
-  mobil 0179 - 48 63 252 bzw. Montag-Freitag von 10-15 Uhr unter 040 - 20 90 68 96 presse (ät) strike-bike.de

* کارگەرانی کارخانەی بایسکیل سازی «bike systems» لە نۆردهێوزەر (Nordhauser) لە 10 جولای 2007ەوە دەستیان بەسەر کارخانەکەدا گرتووە. 135 کارگەری کارخانەکە بەم چالاکییە دەیانەوێت لێهاتووی بەرهەمهێنان و خۆبەڕێوەبەری خۆیان بەبێ خاوەنکار و بەڕێوەبەری فەرمی نیشان دەن.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن ڕاگەیاندنەکانی پێشووتر لەم بەستەرەدا بخوێننەوە :

http://www.strike-bike.de/1/index.p...

سەرچاوەی لێوەوەرگیراو :

http://www.strike-bike.de/1/index.p...

Trad. Hezhean


CNT-AIT



-  Contacter des militants anarcho-syndicalistes
-  http://cnt-ait.info est le site d’actualité de l’Anarcho-syndicalisme.
-  La reproduction et la diffusion de l’Actualité de l’Anarcho-syndicalisme sont encouragées

  Présentation
  Contacts
Abstention et résistances populaires
Dossiers
  ESPOIR (Bulletin du SIPN)
  FACE A LA CRISE
International
Luttes : actualité, bilans, archives
  LUTTES DANS LES QUARTIERS POPULAIRES
  Publications
  RESISTANCE POPULAIRE
  SOLIDARITE
Stratégie
  Sur la Toile
Syndicalisme ?
TRAVAILLER PLUS ? POUR QUOI ? PRODUIRE ? COMMENT ?
  YVELINES ROUGE ET NOIR

LISTE DE DIFFUSION
      S'ABONNER
     Votre adresse électronique :
     
     
     Un message de confirmation vous sera demandé par courrier électronique.
      Gérer son abonnement.
     Votre adresse d'abonné :
     
     
      CONSULTER LES ARCHIVES

[ Plan du site ] [ Haut ]

L'Actualité de l'Anarcho-syndicalisme sur votre site : backend.php3.
Site developpé avec SPIP, un programme Open Source écrit en PHP sous licence GNU/GPL.