mardi
17 février 2009
ååŽێä
* ئه‌مه‌تێڕوانینی یه‌کێك له‌سۆشیالیسته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه. ئایا دوو سه‌ده‌له‌بێهووده‌یی چوونه‌پای ده‌نگدان به‌دوژمنه‌چینایه‌تییه‌کانمان و کردنیان به‌نوێنه‌ر تا بڕیاری شه‌ڕه‌کان و زیادکردنی هه‌ژماره‌ی زیندانه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێیکار و زیادکردنی کۆتوبه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات و قه‌ده‌خه‌کردنی ڕێکخراوه چینایه‌تییه‌سه‌ربه‌خۆکانمان بده‌ن، تاوه‌کو هه‌رچی زیاتر کۆتوبه‌نده‌کانی کۆیله‌تی له‌گه‌ردن و ده‌ست و پێمان توند بکه‌ن، به‌س نییه‌بۆ بیرکردنه‌وه‌و تێڕامان؟
ئایا ئه‌وه‌ی که‌له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌دا پاش به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدانی گشتی، به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م و ئه‌و نه‌مان توانیوه‌هیچ بگۆڕین، به‌س نییه‌بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا جارێکیش بیر له‌خۆبیرکردنه‌وه‌و خۆڕێکخستن و خۆبڕیاردان و خۆجێبه‌جیکردن بکه‌ینه‌وه؟ ئایا زیانی ئه‌وه‌ی که‌خۆمان نوێنه‌ری خۆمان بین و خۆمان داهاتووی خۆمان دیاری بکه‌ین، له‌وه‌زیاتره‌که‌ئه‌و کاره‌به‌دوژمنه‌چینایه‌تییه‌کانمان بسپێرین؟
له‌وانه‌یه‌کارگه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانێك که‌هێشتاکه‌خۆیان به‌برای نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌زانن، بڵێن کامه‌دوژمن؟ زۆر باشه‌با وای دابنێین که‌هه‌مووان بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی دژی داگیرکه‌ران هاوئامانج بووین! ئایا ده‌کرێت له‌خۆمان بپرسین: بۆچ له‌و ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆبوونه‌دا هاوده‌ستکه‌وت نه‌بووین؟ ده‌کرێت له‌خۆمان بپرسین: بۆچ پاش ئه‌و ڕزگارییه(وه‌همییه) ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئێمه‌ی هه‌ژاریش هه‌ژارتر؟ ئایا ده‌کرێت سه‌ره‌نجامی ڕزگاربوون و سه‌ربه‌خۆبوون نیگه‌تیڤ بێت؟ یا ئه‌وه‌تا گرێکوێره‌یه‌ك له‌پرسه‌که‌دا هه‌یه، که‌سپاردنی ژیان و چاره‌نووسمانه‌به‌که‌سانیك که‌خه‌ون و ئاره‌زوویه‌کی جیاواز له‌وه‌ی ئێمه‌یان هه‌یه؟!
ئێمه‌که‌سه‌راپای ته‌مه‌نمان له‌شه‌رگه‌کاندا به‌سه‌ر بردووه، ئێمه‌که‌سه‌راپای ته‌مه‌نمان ژه‌مێك تێر نانمان نه‌خواردووه، ئێمه‌که‌ڕۆژیك به‌ئاره‌زووی خۆمان ئازادانه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری نرخ و موچه‌و مۆڵه‌ت و یاسای ده‌وڵه‌تمه‌نداندا نه‌مان توانیوه‌بڕیاری گه‌شتێك، میواندارییه‌ك، پۆشاك کڕینێك، خانوو گۆڕین و ته‌نانه‌ت ماچکردنێك بکه‌ینه‌وه، بێجگه‌له‌ئازادی و تێری و ئاشتی و ته‌بایی و ئه‌وینداری چ خه‌ونێکی ترمان بوو؟ ئایا بۆ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردن و دزینی داهاتی کۆمه‌ڵگه‌تێکۆشاین و گیانمان به‌خشی؟ ئایا بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌چه‌ته‌یه‌ك به‌پارله‌مان و خاڵیکردنی سفره‌و داگیرکردنی ده‌شت و گرد و کێوه‌کان ده‌نگمان دا؟ ئایا ئه‌مه‌ئه‌و ڕزگاری و کوردستانه‌بوو که‌خه‌ونمان پێوه‌بینی و له‌پێناویدا ئه‌نفال و کیمیاباران کراین؟
چه‌ند سه‌ده‌یه‌هاوچینه‌کانمان ئه‌م پارت و ئه‌و ده‌ستوور، ئه‌م میری و ئه‌و پارله‌مان تاقی ده‌که‌نه‌وه، 17 ساڵیشه‌به‌خۆمان ده‌نگ به‌هه‌رچی چه‌ته‌و مشه‌خۆر و دز و پاوانخواز ده‌ده‌ین و به‌رهه‌می کارمان؛ هه‌رچی زیاتر هه‌ژاری، سه‌رکوت، نه‌خۆشی، نائومێدی، توندبوونه‌وه‌ی زیاتری زنجیره‌کانی ده‌ست و گه‌ردنمانه‌و له به‌رامبه‌ریدا زالووه‌خوێنمژه‌کانمان ته‌نگه‌ئه‌ستووتر و کۆشکی شاهانه‌یان به‌رزتر و به‌رزتر!
ئایا کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه‌به‌هاوده‌نگییه‌کی چینایه‌تییه‌وه‌بڵێین: "نا بۆ ده‌نگدان به‌مشه‌خۆران و گه‌نده‌ڵکاران"، "به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن، بۆ بڕیاردان و بۆ خۆجێبه‌جێکردن له‌خواره‌وه‌ڕا (له‌ناوه‌ندی گه‌ڕه‌ك و کارگه‌و فێرگه‌و فه‌رمانگه‌و کێڵگه‌کانه‌وه) بۆ سه‌ره‌وه‌و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆیی دوور له‌چین و چه‌وسانه‌وه"؟
L'Actualité de l'Anarcho-syndicalisme sur votre
site : backend.php3.
Site developpé avec SPIP,
un programme Open Source écrit en PHP
sous licence
GNU/GPL.